كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پزیشكانی دڵ و سنگ لەسلێمانی دەستیپێكرد


" تەندروستی "

بەئامادەبونی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و سەرۆكی كۆمەڵەی پزیشكانی دڵ و سنگ لەعیراق و هەرێمی كوردستان و سەرۆكی سەندیكای پزیشكان و سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و بەشێك لەبەرپرسانی حكومی و پزیشكانی بەئەزموون لەعیراق و هەرێم و وڵاتان، چوارەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی پزیشكانی دڵ و سنگ لەشاری سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد.

بڕیارە ئەو كۆنفرانسە تاوەكو 16/9/2022 كارەكانی بەردەوام بێت و نزیكەی 100 توێژینەوە و وانەی پزیشكی لەسەر شێوازی تازەی زانستی لەنەخۆشیەكانی دڵ و سنگ پێشكەش بكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی










ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:40:15/09/2022