مانگی ڕابردوو 204 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/8/2022) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1.431 كەس سەردانیان كردووە و لەو ڕێژەیە 255 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 1.009 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكەیان كردووە و 167 كەس چارەسەری سروشتیان بۆ كراوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 15 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 189 نەشتەگەری گەورە ئەنجام دراوە و 224 نەخۆش داخڵ كراون و 27 نەخۆشیان لەبەشی سووتاوی و 197 یان لەبەشی جوانكاری بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 704
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:13:15/09/2022