لەمانگێكدا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی 4.441 سەردانیان ئەنجام داوە


" تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگێكدا لەڕێكەوتی (25/7 بۆ 25/8/2022) لیژنەكانی چاودێری تەندروستی 4.441 سەردانیان بۆ بازاڕەكان و ماركێتەكان و شوێنە جیاجیاكانی شاری سلێمانی ئەنجام داوە بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەمەرج و ڕێنماییە تەندروستیەكان و ڕێگری كردن لەساغكردنەوەی خۆراك و كەلوپەلی نەشیاو بۆ بەكارهێنان.

لەو ماوەیەدا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی 2.046 شوێنیان ئاگاداركردۆتەوە و 138 شوێنیان غەرامە كردووە و 20 شوێنیان داخستووە بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنماییە تەندروستیەكان و هەروەها چاودێری تەندروستی 545 مۆڵەتی بەخشیوە و 70 مۆڵەتی پووچەڵكردۆتەوە.

لەو مانگەدا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی دەستیان گرتووە بەسەر بڕی 3.150 كیلۆگرام خواردن و 1.080 لیتر خواردنەوە و 20 پارچە كەلوپەل كەشیاو نەبووە بۆ بەكارهێنان و سەرجەمیان لەناوبراون.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 64 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:58:15/09/2022