ئاگاداری بۆ كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی دەكاتەوە لەماوەی 7 رۆژ لەڕێكەوتنی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە سیڤی تایبەت بە كۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتیمان بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لە تەندەری پرۆژەی (چارەسەركردنی لێچوونی ئاوی سەقفی نەخۆشخانەی دڵ) ، كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی لای خوارەوەی تێدا بێت و نوێ بن و بەسەرنەچووبن:

1- وێنەیەك لەمۆڵەتی فەرمی وەزارەتی تەندروستی بهێنێت و بەسەرنەچووبێت.
2- نووسراوی پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
3- نووسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
4- تایبەتمەندێتی ( پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری بیناسازی).
5- پێویستە ئەو كۆمپانیایەی كارەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت ئەندازیاری تایبەتمەندی هەبێت لەهەریەك لەبوارەكانی (شارستانی و میكانیك).
6- پێویستیەكان لەزەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیای لەسەر بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:31:07/09/2022