چیرۆكی ڕزگاركردنی ژیانی منداڵێك لەنەخۆشخانەی منداڵان


" تەندروستی "

منداڵێك پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان تەنگەنەفەسی هەبوو و دۆخی تەندروستی جێگر نەبوو ، پاش چارەسەری سەرەتایی لەلایەن پزیشكان و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەكەی دەركەوت ئەو منداڵە لەدەرەوەی نەخۆشخانە چارەسەری بە بۆن كەوتنی پێدراوە.
بەهەوڵی پزیشكان توانرا ئەو منداڵە لەمردن ڕزگار بكرێت و چارەسەری پێویستی بۆ كراوە و سێ بتڵ خوێنی وەرگرتووە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:21:30/08/2022