ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی


" تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی دەكاتەوە لەماوەی 7 رۆژ لەرێكەوتنی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتیمان بكەن بەمەبەستی بەشداری كردنیان لەتەندەری پرۆژەی دانانی سیستمی هەوای پزیشكی و داتابەیس و چاكردنەوەی پاكێج و بەرزكەرەوە و موەلیدە لەنەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن كەبەشێوەی كەمگری سنوردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی لای خوارەوەی تێدا بێت و نوێ بن و بەسەرنەچووبن:

1- نووسراوی پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
2- نووسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
3- تایبەتمەندێتی ( پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری بیناسازی).
تێبینی/ 
* پێویستە ئەو كۆمپانیایەی كارەكەی بۆ ئەسپاردە دەكرێت ئەندازیاری تایبەتمەندی هەبێت لەهەریەك لەبوارەكانی كارەبا و میكانیك و ئایتی.
* پێویستیەكان لەزەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێ و مۆری كۆمپانیای لەسەر بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:47:30/08/2022