بەهەوڵ و ماندووبوونی پزیشكان دوو كەس لەمردن ڕزگاركران


" تەندروستی"

لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی بەهەوڵ و ماندبوونی ( 8 ) پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و (3) پزیشكی بێهۆشكار و ستافی كارمەندانی تەندروستی توانرا ژیانی دوو هاوڵاتی لەمردن ڕزگار بكرێت و دوو نەشتەرگەری گەورەی گۆڕینی شاخونێبەری سەرەكی دڵ  یان بۆ ئەنجامدرا. 

نەشتەگەرییەكان لەسەعات ( 9) ی شەو تاوەكو ( 6 )ی بەرەبەیان درێژەی كێشا و لەلایەن بانكی خوێنەوە نزیكەی (50) بتڵ خوێن و پێكهاتەكانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ كرا بەمەبەستی بەئەنجام گەیاندنی نەشتەرگەرییەكان و بەهەوڵ و ماندووبوونی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەكە توانرا ئەو دوو نەخۆشە لەمردن ڕزگاربكرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:55:28/08/2022