مانگی ڕابردوو 139 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی سووتاوی كراوە
" تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2022) لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 1261 كەس سەردانیان كردووە و لەو ڕێژەیە 254 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 855 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 2 نەشتەرگەری سەرووگەورە و 136 نەشتەگەری گەورە ئەنجام دراوە و 160 نەخۆش داخڵ كراون و 32 نەخۆشیان لەبەشی سووتاوی و 128 یان لەبەشی جوانكاری بووە و 152 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 540
جار خوێنراوهتهوه
PM:01:29:07/08/2022