لەمانگێكدا 1809 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە


" تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2022) 1.809 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و 116 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 743 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.066 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 306 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1.101 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 29 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:21:07/08/2022