مانگی ڕابردوو 399 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە


" تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ31/7/2022) لەسەنتەری تیشك لەشاری سلێمانی 339 نەخۆش سەردانی سەنتەرەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 184 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 215 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 253 پشكنینی MRI و 67 پشكنینی CT.Scan بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە و 75 تیشكی ئاسایی و ڕەنگاوڕەنگ  گیراوە و 4 پشكنینی سۆناریش كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:14:07/08/2022