لەمانگێكدا 837 نەخۆش سەردانی سەنتەری هەرس و جگەریان كردوە
" تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2022) لەسەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەر 837 نەخۆش سەردانیان كردووە و 182 نەخۆش لەبەشی ڕاوێژكاری ئەو سەنتەرە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
مانگی ڕابردوو لەسەنتەری هەرس و جگەر 179 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 113 هەناوبینی كۆڵۆن و 58 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 22 سۆنەری بەهەناوبینی و 47 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 15 هێڵكاری سورێنچك و 6 وەرگرتنی نمونە لەجگەر و 6 فراوانكردنی سورێنچك كراوە و 54 سۆنەریش گیراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەسەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەر 130 نەخۆش سەردانیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری بی و 3 نەخۆش چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی یان وەرگرتووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:59:07/08/2022