مانگی ڕابردوو 76حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادی تۆماركراوە


" تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2022) 76 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 58 یان لەڕەگەزی نێربوون و 18 یان مێ بوون.

ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 27 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 10 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 5 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 1 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەخوارەوە و 6 حاڵەتی خنكان لەئاودا و 16 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:30:07/08/2022