مانگی ڕابردوو 307 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2022) لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 2.620 كەس سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها 307 نەشتەرگەری چاو ئەنجام دراوە.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 1.911 پكشنینی پەستانی چاو و 34 پشكنینی پانتایی بینین و 652 پشكنینی ئۆ سی تی و 29 یاك لەیزەر و 8 پشكنینی ئارگۆن و 239 پشكنینی گلێنە ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاو 1.240 پشكنینی چاویلكە و 77 پشكنینی ئێم ئاڕ ئای و 7 تیشك و 399 سۆنەری چاو ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:38:04/08/2022