مانگی ڕابردوو 269 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە


" تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/7/2022) لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەسلێمانی 269 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 10 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 77 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 52 نەشتەرگەری گەورە و 122 نەشتەرگەری مام ناوەند و 8 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری 51 پشكنینی سیتی سكان و 207 پشكنینی تیشك و 124 پشكنینی سۆنەر لەو نەخۆشخانەیە كراوە و هەروەها 68 چارەسەری سروشتی و 5.880 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی بۆ 2.328 نەخۆش ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:26:03/08/2022