ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی ددان


" تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەت لەبواری دابینكردنی پێداویستی پزیشكی ددان دەكاتەوە هەڵدەستێت بەئەنجامدانی پرۆسەی كەمگری بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی ددان بۆ سەرجەم نەخۆشخانەكانی سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و بەرێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ.

هەر كۆمپانیایەك ئارەزوومەندە سی ڤی خۆی پێشكەشی هۆبەی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكات لەماوەی 7 رۆژ لەڕێكەوتی دەرچونی ئەم بانگەوازە بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە ئاماژەی پێكراوە:

1- دەبێت كۆمپانیا تایبەتمەند بێت و وێنەیەك لەمۆڵەتی فەرمی وەزارەتی تەندروستی بهێنێت و بەسەرنەچووبێت.
2- نووسراوی پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت.
3- نووسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بهێنێت.
4- بریكاری هەر كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی پێداویستی پزیشكی ددان بێت پێویستە وێنەیەك لەبریكارنامەكەی بهێنێت.
5- چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیانە دەبێت كەبریكاری سەرەكی كۆمپانیای وەبەرهێنن.
6- پێویستیەكان لەزەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیای لەسەربێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:20:03/08/2022