ئەو هۆكارانەی وادەكات چپسی پەتاتە نەدەی بەمنداڵەكەت


" تەندروستی "

د.پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان باس لەچەند هۆكارێك دەكات كەوادەكات چپسی پەتاتە نەدەی بەمنداڵەكەت بەهۆی ئەو كاریگەرییە نەرێنیانەی لەسەر تەندروستی منداڵ دروستی دەكات، ئەوانیش:

- قەڵەوی و كێش زیادی: چپس بڕێكی زۆر چەوری و ووزەی تێدایە كەمەترسی تووشبوون بەنەخۆشیەكانی شەكرە و دڵ زیاد دەكات.
- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن: چپس بڕێكی زۆر خوێی سۆدیۆمی تێدایە كەمەترسی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیاد دەكات بەمەش ئەگەری لەكاركەوتنی گورچیلە و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات.
- تووشبوون بەنەخۆشی دڵ: چپس بڕێكی زۆر چەوری جۆری خراپی تێدایە كەتووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ زیاد دەكات.
- چپس بڕێكی زۆر چەوری زەیتی خراپی تێدایە و پێكهاتەی چپس كەمترین ماددەی سوودبەخشی بۆ گەشەی منداڵ تێدایە.
- هۆكارێكە بۆ ئەوەی منداڵەكە هەمیشە هەست بە برسێتی بكات و داوای چپسی تر بكات چونكە بڕێكی زۆر كاربۆهیدرات و نیشاستەی تێدایە كەدەبێتە هۆی ناڕێكی لەئاستی شەكری گلوكۆز و هۆڕمۆنی ئەنسۆلین.
- چپس چالاكی مێشكی منداڵەكە زیاد دەكات بۆیە دەبێتە هۆی جووڵەیەكی زۆری بێزاركەر لەسرووشتی منداڵەكە.
- لەئەنجامی پرۆسەی دروستكردنی چپسی پەتاتە ماددەیەك دروست دەبێت پێی دەوترێت (acrylamide) كەهۆكارێكی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بەشێرپەنجە.
- خواردنی چپسی پەتاتەی زۆر هۆكارێكە بۆ تووشبون بەووشكبوونەوەی منداڵ و كلۆربوونی ددانەكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:05:31/07/2022