ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی قەستەرە و دڵی كراوە


" تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لەبواری دابینكردنی پێداویستی پزیشكی قەستەرە و دڵی كراوە دەكاتەوە دووبارە هەڵدەستێت بەئەنجامدانی پرۆسەی كەمگری بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی قەستەرە و دڵی كراوە بۆ نەخۆشخانەی دڵ و نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی بۆ جاری دووەم.

هەر كۆمپانیایەك ئارەزوومەندە سی ڤی خۆی پێشكەش بكات بەهۆبەی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی 7 رۆژ لەرێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە:

1- دەبێت كۆمپانیا تایبەتمەند بێت و وێنەیەك لەمۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی بهێنێت و بەسەرنەچووبێت.
2- نووسراوی پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت.
3- نووسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بهێنێت.
4- بریكاری هەر كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی پێداویستی پزیشكی قەستەرە و دڵی كراوە بێت پێویستە وێنەیەك لەبریكارنامەكەی بهێنێت.
5- چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیایە دەبێت كەبریكاری سەرەكی كۆمپانیای وەبەرهێنن.
6- پێویستیەكان دەبێت لەزەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیایان لەسەر بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:50:19/07/2022