ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی


 " تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازی دەكاتەوە لەماوەی (7) ڕۆژ لەڕێكەوتی بڵاوبونەوەی ئەم بانگەوازە سی ڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی بەشداری كردن لەتەندەری پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەی فێركاری سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كەبەشێوەی كەمگری سنوردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیفیەكان ئەم نوسراو و زانیاریانەی خوارەوەی تێدابێت (نوێ‌ بن و بەسەرنەچووبن):

1- نوسراوی پشتگیری بەڕێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.
2- نوسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
3- تایبەتمەندی (پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەندبێت لەبواری بیناسازی).

تێبینی: دەبێت پێویستیەكان لەزەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیایان لەسەربێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:50:26/06/2022