لەمانگێكدا 732 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن یان كردووە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 732 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هەناوی فێركاری شەهید دكتۆر هێمن تایبەت بەكۆرۆنایان كردووە لەشاری سلێمانی و 15 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هەربە پێی هەمان ئامار و لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شەهید د.هێمن تایبەت بەكۆرۆنا 732 شیكاری PCR ئەنجام دراوە و یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە و 71 كەس لەو نەخۆشخانەیە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:03:22/06/2022