مانگی ڕابردوو 129 نەشتەگەری لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ كراوە


تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ لەشاری سلێمانی 129 نەشتەگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە یەك نەشتەرگەری تایبەت بووە و 19 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 15 یان نەشتەرگەری گەورە و 94 نەشتەگەری ناوەند بووە.

هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 135 نەخۆش لەسەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 32 نەخۆش سەردانی بەشی ECG یان كردووە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:58:22/06/2022