ئاگاداری بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی هەناوبینی


تایبەت " تەندروستی "

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لەبواری پێداویستی پزیشكی هەناوبینی دەكاتەوە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پرۆسەی كەمگری بۆ دابینكردنی پێداویستی پزیشكی هەناوبینی بۆ نەخۆشخانەكانی سنوری بەڕێوبەرایەتی و بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ.

هەر كۆمپانیایەك ئارەزوومەندە سی ڤی خۆی پێشكەش بكات بەهۆبەی گرێبەستەكانی بەڕێوبەرایەتیمان لەماوەی (7) ڕۆژدا لەڕێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازەوە بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

1- پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت و وێنەیەك لەمۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی بهێنێت و بەسەرنەچووبێت.
2- نوسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكانی هەبێت.
3- نوسراوی پشتگیری بەڕێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی هەبێت.
4- بریكاری هەركۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی پێداویستی پزیشكی بیت پێویستە وێنەیەك لەبریكارنامەكەی بهێنێت.
5- چانسی زیاتر بۆئەو كۆمپانیایانە دەبێت كە خۆیان وەبەرهێنن یان بریكاری سەرەكی كۆمپانیای وەبەرهێنن.
6- ئەو كۆمپانیایانەی پێشتر كاریان هەبووە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیمان  ڕادەی پاپەندبوونیان بە گرێبەستەكانیانەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیمان دەكرێت بە بنەما بۆ بەشداری پێكردنیان لەتەندەری نوێ.
7- پێویستیەكان دەبێت لە زەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیایان لەسەربێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:11:22/06/2022