لەمانگێكدا 959 نەخۆش سەردانی سەنتەری هەرس و جگەریان كردوە
تایبەت " تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 959 نەخۆش سەردانی سەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە و 124 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری ئەو سەنتەرەیان كردووە.
مانگی ڕابردوو لەو سەنتەرە 333 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 147 هەناوبینی كۆڵۆن و 60 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 21 سۆنەری بەهەناوبینی و 44 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 13 هێڵكاری سورێنچك و 11 پشكنینی بەكتریای گەدە لەڕێگەی هەناسەوە ئەنجام دراوە.
هەر لەو ماوەیەدا لەسەنتەری كۆئەندامی هەرس و جگەر 109 نەخۆش چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری بی و 8 نەخۆش چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی جۆری سی یان وەرگرتووە و 5 فراوانكردنی سورێنچك و 6 دانانی شەبەكە بۆ سورێنچك و دوانزدەگرێ ئەنجام دراوە و 55 سۆنەر گیراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:31:14/06/2022