مانگی ڕابردوو 108 پشكنینی سیتی سكان لەسەنتەری تیشك كراوە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 421 كەس سەردانی سەنتەری تیشك یان كردووە لەشاری سلێمانی و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە و لەو ژمارەیە 190 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێر بوون و 231 نەخۆش لەڕەگەزی مێ بوون.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری تیشك 197 پشكنینی MRI و 108 پشكنینی CT.Scan بۆ هاوڵاتیان ئەنجام دراوە و 112 تیشكی ئاسایی و ڕەنگاوڕەنگ گیراوە و 4 پشكنینی سۆناریش كراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:29:14/06/2022