مانگی ڕابردوو 356 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە


تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی مانگی ڕابردوو 356 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لەنەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لەسلێمانی ئەنجام دراوە كە 21 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 105 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 55 نەشتەرگەری گەورە بووە و 163 نەشتەرگەری مام ناوەند و 12 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری 116 پشكنینی سیتی سكان و 279 پشكنینی تیشك و 125 پشكنینی سۆنار لەو نەخۆشخانەیە كراوە و هەروەها 360 چارەسەری سروشتی و 3.396 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:25:12/06/2022