لەمانگێكدا 431 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ كراوە


تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 2.303 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاویان كردووە لەسلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها 431 نەشتەرگەری چاو ئەنجام دراوە.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 465 پكشنینی پەستانی چاوی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و 115 پشكنینی پەستانی چاوی ئاوی ڕەش و 1.140 پشكنینی پەستانی چاو لەكلینیكی ڕاوێژكاری  و 60 پشكنینی پانتایی بینین ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ 703 پشكنینی چاویلكە لەبەشی ڕاوێژكاری و 152 پشكنینی گلێنە و 131 پشكنینی چاویلكە بۆ منداڵان و 608 پشكنینی ئۆ سی تی و 67 یاك لەیزەر و 85 پشكنینی ئێم ئاڕ ئای و 15 تیشك و 165 سۆنەری چاو كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:21:12/06/2022