مانگی ڕابردوو 2.075 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە
تایبەت " تەندروستی"
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 2.075 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و 141 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 824 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.251 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 325 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1.283 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 40 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:19:12/06/2022