تاقیكردنەوەی پزیشكانی ڕاهێنراوی ژنان و منداڵبوون بەڕێوەچوو


تایبەت " تەندروستی"

ڕۆژی هەینی ڕێكەوتی 13/5/2022 لەنەخۆشخانەی شار لەسلێمانی 55 پزیشكی ڕاهێنراو لەنەخۆشیەكانی ژنان و منداڵبوون بەشداری تاقیكردنەوەی كۆتایی بۆردی عەرەبی یان كرد بۆ پزیشكانی ڕاهێنراوی ژنان و منداڵبوون.

تاقیكردنەوەكە بەچاودێری و سەرپەرشتی چەندین پرۆفیسۆر و یاریدەدەری پرۆفیسۆر و پزیشكی بەئەزموونی عیراقی و وڵاتانی عەرەبی بەرێوەچوو و ماوەی دوو ڕۆژی خایاند.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:57:15/05/2022