لەسلێمانی چوارەمین كۆنفرانسی زانستی پزیشكی نێودەوڵەتی بەرێوەچوو


تایبەت " تەندروستی"

ڕۆژی پێنج شەممە 12/5/2022 بەئامادەبوونی د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.هەڤاڵ ئەبوبكر پارێزگاری سلێمانی  و د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەشێك لەبەرپرسانی حكومی و پزیشكانی بەئەزموون و ڕاگر و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر میوانی بیانی و ناوخۆیی، چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی پزیشكی لەشاری سلێمانی دەستیپێكرد.

كۆنفرانسەكە لەلایەن كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی ڕێكخرابوو و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو و تێیدا 70 توێژینەوەی پزیشكی خرانەڕوو و كۆنفراسەكە گرنگی هەبوو لەڕووی زانستیەوە بۆ ئاڵوگۆركردنی زانیارییەكان و بەرەوپێشبردنی باشتری بواری تەندروستی لەسلێمانی.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:43:15/05/2022