وەفدێكی پزیشكی ئوردن سەردانی نەخۆشخانەكانی سلێمانی یان كرد
تایبەت " تەندروستی"
وەفدێكی پزیشكی ئوردن كەپێكهاتبوون لە د.خەلدون بشایرە سەرۆكی ئەنجومەنی پزیشكی ئوردنی و ژمارەیەك پزیشكی پسپۆڕی پسپۆڕە جیاوازەكان سەردانی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانیان كرد و لەلایەن د.محمد دڵشاد یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی بۆ كاروباری هونەری و د.محەمەد عومەر لێپسراوی بۆردی كوردستانی لەسلێمانی و بەڕێوبەری نەخۆشخانەكانی سلێمانی پێشوازیان لێكرا.
ئامانج لەو سەردانە كردنەوەی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانیە وەك سەنتەرێكی مەشق و ڕاهێنان بۆ خوێندكارانی بۆردی پزیشكی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 520
جار خوێنراوهتهوه
PM:12:10:12/05/2022