تاقیكردنەوە بۆ خۆبەخشەكانی بەشی تاقیگە ئەنجام درا


تایبەت " تەندروستی"

هۆبەی تاقیگەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی تاقیكردنەوەی بۆ خۆبەخشەكانی نەخۆشخانە و مەڵبەند و سەنتەرەكانی سنووری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئەنجامدا بۆ هەردوو بەشی كیمیایی و بایۆلۆجی.

ئامانجی تاقیكردنەوەكە ئامادەسازییە بۆ ئەوەی بتوانرێت لەدوای سەركەوتنیان لەو تاقیكردنەوەیە ئەو خۆبەخشانە بەشداری خولێكی یەك ساڵەی تاقیگەیی بكەن و لەڕووی زانیستیەوە ئەزموونی زیاتر بەدەست بهێنن و لەكەرتی گشتی و تایبەت كاریان پێ بدرێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:06:12/05/2022