لەمانگێكدا 1985 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان داخڵ كراون


تایبەت " تەندروستی "

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 1985 منداڵ لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی داخڵكراون و 12.136 منداڵی نەخۆش لەبەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بەپێی ئامارەكە لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 585 حاڵەتی هەناسەتوندی و 21 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 223 حاڵەتی گەشكە تۆماركراوە و 661 تیشك گیراوە و 353 سۆنار و 157 ئیكۆ و 32 نازور و 10.550 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 282 پشكنینی هۆرمۆنی گەشە ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:05:10/05/2022