مانگی ڕابردوو 365 نەشتەگەری لەنەخۆشخانەی فێركاری كراوە


تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی مانگی ڕابردوو 365 نەشتەگەری جۆراوجۆر لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری لەسلێمانی ئەنجام دراوە كە 35 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 145 نەشتەرگەری سەروو گەورە و گەورە بووە و 178 نەشتەرگەری مام ناوەند و 7 نەشتەرگەری بچووك بووە.

هاوكات لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی نەشتەگەری فێركاری 158 پشكنینی سیتی سكان و 201 پشكنینی تیشك و 103 پشكنینی سۆنار لەو نەخۆشخانەیە كراوە و هەروەها 106 چارەسەری سروشتی و 4.743 پشكنینی جۆراوجۆری تاقیگەیی ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:48:10/05/2022