لەمانگێكدا 239 نەشتەرگەری لەنەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ كراوە


تایبەت " تەندروستی"

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 2.292 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ بۆ نەخۆشیەكانی چاویان كردووە لەسلێمانی و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و هەروەها 239 نەشتەرگەری چاو ئەنجام دراوە.

لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ 518 پكشنینی پەستانی چاوی نەخۆشیە درێژخایەنەكان و 110 پشكنینی پەستانی چاوی ئاوی ڕەش و 1.189 پشكنینی پەستانی چاو لەكلینیكی ڕاوێژكاری  و 791 پشكنینی چاویلكە و 234 پشكنینی چاو بۆ منداڵان و 548 ئۆ سی تی و 43 پشكنینی پانتایی چاو ئەنجام دراوە و 157 پشكنینی ئێم ئاڕ ئای و 23 تیشك و 287 سۆنەری چاو كراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:23:10/05/2022