ئامارەكانی تالاسیمیا ڕووی لەكەمبوونەوەی بەرچاو كردووە


تایبەت" تەندروستی"

لەڕۆژی جیهانی تالاسیمیا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی سەنتەری چارەسەری تووشبووانی تالاسیمیای لەشاری سلێمانی كرد و لەلایەن د.سەباح نەسرەدین ئەحمەد بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەڕێوبەر و پزیشكان و كارمەندانی سەنتەرەكە پێشوازی لێكرا.

لەو سەردانەدا جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم تووشبووان و كەسوكارەكانیانی بەسەركردەوە، ڕایگەیاند: بەهەوڵی پزیشكان و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان، ئامارەكانی تالاسیمیا بەتایبەت لەسلێمانی لەمساڵدا بەراورد بەساڵی 2006 ڕووی لەكەمبوونەوەی بەرچاو كردووە.

وتیشی: ئەمساڵ تەنیا 2 بۆ 3 حاڵەتی تالاسیمیا تۆماركراوە و تاوەكو هۆشیاری هاوڵاتیان لەتالاسیمیا زیاتر بێت، ئامارەكانی نەخۆشیەكە كەمتر دەبێتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی








ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:52:10/05/2022