لەڕۆژانی جەژندا 69 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە


تایبەت" تەندروستی"

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە نەخۆشخانەكانی ( شار- منداڵان- منداڵبوون – هیوا - سوتاوی - پسپۆڕییەكانی دڵ - شەهید د.هێمن تایبەت بەكۆرۆنا - گورچیلەی دەستكرد ) 2941 سەردانی كردنی نەخۆش هەبووە و 996 كەس داخڵ بوون و 69 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 68 لەدایكبوون و 14 گیان لەدەستدان و 184 شووشتنەوەی گورچیلە تۆماركراوە.

لەڕۆژانی جەژن 919 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە و 571 كەس داخڵ بوون و 36 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان و 58 شووشتنەوەی گورچیلە تۆماركراوە.

لەڕۆژانی جەژن لەنەخۆشخانەی منداڵبوون 350 سەردانی كردن هەبووە و 81 نەخۆش داخڵ كراون و 18 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە و 68 منداڵ لەدایك بوون و لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمە ڕەشیدی منداڵان 2251 سەردانی كردن هەبووە و 170 منداڵ داخڵ كراون.

لەنەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەتووشبووانی شێرپەنجە 102 سەردانی كردن و یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە و لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 74 سەردانیكردن و 69 حاڵەتی داخڵبوون هەبووە و 15 نەشتەرگەری ئەنجام دراوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:40:10/05/2022