لەپشووەكاندا چارەسەركردنی نەخۆش لەسەنتەری ژیانەوە بەردەوامە
تایبەت " تەندروستی"
سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەتیشك سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی یە تایبەتە بەچارەسەركردنی تووشبوانی شێرپەنجە و سەرەڕای پشووە فەرمەیەكان و ڕۆژانی جەژن، ڕۆژانە لەو سەنتەرە نەخۆش چارەسەردەكرێت.
لەماوەی رۆژانی پشووی جەژندا ڕۆژانە نزیكەی 100 نەخۆش سەردانی ئەو سەنتەریان كردووە و چارەسەری تیشكیان بۆ كراوە و زیاتر لە 35 نەخۆش سیتی سكانی بۆ كراوە كە بۆ پلانی تیشكی پێویستە لەكاتی چارەسەر بەتیشك.
لە40%ی ئەو نەخۆشانەی سەردانی سەنتەری ژیانەوە دەكەن هاوڵاتیانی دەرەوەی پارێزگای سلێمانی و شارەكانی دیكەی هەرێم و ناوەڕاست و باشووری عیراقن و كاتەكانی وەرگرتنی چارەسەریان بۆ ڕێكدەخرێت.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:33:10/05/2022