ئاگاداری تایبەت بەدابینكردنی دوو موەلیدە


تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكان دەكات لەماوەی 7 رۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوەوە سیڤی تایبەت بە كۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری كڕینی دوو موەلیدەی (1000 KVA) بۆ نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو لەچەمچەماڵ و نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمە ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەسنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم زانیاریانەی خوارەوەی تێدا بێت:

1-  بڕوانامەی دامەزراندنی كۆمپانیای هەبێت.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
 3- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:55:01/03/2022