ئاگاداری تایبەت بە كرێ گرتنی ئۆتۆمبیل


تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری دابینكردنی ئۆتۆمبیل دەكات لەماوەی 7 رۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم نوسراوە سیڤی تایبەت بەكۆمپانیاكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندنیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری تایبەت بە بەكرێ گرتنی 44 ئۆتۆمبیل بۆ نەخۆشخانە و دام و دەزگا تەندروستیەكانی سەر  بە بەرێوبەرایەتیمان و ناو دیوانی بەرێوبەرایەتی و بەرێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ و خۆپاراستنی تەندروستی كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیارییانەی خوارەوەی تێدا بێت و نووسراوەكان نوێ بن و بەسەرچوونەبن:

1- دەبێت كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری گواستنەوەی هاوڵاتیان و كەلوپەل.
2- پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت.
3- بڕوانامەی دامەرزاندنی كۆمپانیاكان بهێنێت.
4- پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بهێنێت.

تێبینی/ لەكاتی نەبوونی هەر پێداویستیەك لەم خاڵانەی سەرەوە كۆمپانیا دووردەخرێتەوە لەبەشداری كردن لەپرۆسەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:55:27/02/2022