سێ نیشانەی نوێی تووشبوون بەئۆمیكرۆن دەست نیشانكرا


تایبەت " تەندروستی "

لەدوو ساڵی ڕابردوودا دەركەوت زۆرینەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند نیشانەیەكی سەرەكیان لەسەر دەردەكەوێت ئەوانیش بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و كۆكەی بەردەوام و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن یان تامكردنە، بەڵام گۆڕدراوە نوێیەكانی كۆرۆنا بۆتە هۆی گۆڕانكاریی بنەڕەتی لەنیشانەكانی تووشبوون.

بەپێی ووتەی پسپۆڕان هەندێك نیشانەی تووشبوون بەئۆمیكرۆن هەیە كەپەیوەندی نیە بەكۆئەندامی هەناسەدانەوە ئەوانیش بریتین لەهەستیاری پێست و وڕێنەكردن و لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.

پسپۆڕانی بەریتانیا ڕایدەگەیەنن نیوەی ئەو كەسانەی تووشی گۆڕدراوی نوێی ئۆمیكرۆن بوون نیشانە باوەكانی تووشبوونی كۆرۆنایان لەسەردەركەوتووە و لەسەدا بیستیان ڕووبەڕووی كێشە لەهەستی بۆنكردن و تامكردن بوونەتەوە.

پسپۆڕان ئاماژەبۆئەوە دەكەن گۆڕانكاریی لەنیشانەكانی تووشبوون بەكۆرۆنا وایكردووە ناسینەوەی تووشبوون لەقۆناغە سەرەتاكاندا هەندێك ئاڵۆز بێت. 

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:29:23/01/2022