پسپۆڕێكی بەریتانی داوای ژیان كردن لەگەڵ كۆرۆنا دەكات


تایبەت " تەندروستی"

د.كلایف دیكس پسپۆڕ و سەرۆكی پێشووی كاروباری ڤاكسینەكان لەبەریتانیا ڕایگەیاند: پێویستە مامەڵە لەگەڵ كۆرۆنا بكرێت هاوشێوەی ئەنفلۆنزا و هەڵمەتە فراوانەكانی دابەشكردنی ڤاكسین بوەستێنرێت لەدوای كۆتایی هاتنی دابەشكردنی سێیەم ژەمی ڤاكسین.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویكردەوە ئەو پسپۆڕە بەریتانیە داوای وەستاندنی دابەشكردنی ڤاكسین و ژیان كردن لەگەڵ كۆرۆنا دەكات و داوایكردووە پشتیوانی خێرای توێژینەوەكانی تایبەت بە بەرگری بەدەستهاتوو دژی كۆرۆنا بكرێت، ئەوان پێویستیان بە بەرێوەبردنی نەخۆشیەكە لەبری ڕێگری لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.

ئەو پسپۆڕە داوایكردووە پێداچوونەوە بكرێت بەستراتیژی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەبەریتانیا و شێوازێكی نوێ و جیاواز لەدوو ساڵی ڕابردوو بگیرێتەبەر و داوای ژیان كردنی لەگەڵ كۆرۆنا كردووە وەك دۆخێكی سروشتی نوێ.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:29:11/01/2022