پسپۆڕانی بەریتانی داوایانكرد خەڵكی سێیەم ژەمی ڤاكسین وەربگرن


تایبەت " تەندروستی"

لەكاتێكدا گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن بەشێوەیەكی بێوێنە بڵاودەبێتەوە و توانای گواستنەوەی ئەو گۆڕدراوە بەرزە، پسپۆڕانی حكومەتی بەریتانیا رێنماییان بڵاوكردەوە و داوایان لەهەموو هاوڵاتیانی وڵاتەكەیان كرد بەبێ دوو دڵی سێیەم ژەمی ڤاكسین وەربگرن نەوەك چوارەم ژەم.

ئەو پسپۆڕە بەریتانیانە ڕێنوێنی ئەوەیانداوە چوارەم ژەمی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا نەدرێتە نیشتەجێبووانی خانەی بەساڵاچووان و ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو هەشتا ساڵەوەیە، بەهۆی ئەوەی داتاكان دەریدەخات سێیەم ژەمی ڤاكسین پارێزگاری هەمیشەیی بۆ داخڵ نەبوون بۆ نەخۆشخانە لەكاتی تووشبوون بەو پەتایە دابین دەكات.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:09:09/01/2022