زانایان گۆڕدراوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئاشكراكرد
تایبەت " تەندروستی"
تیمێك لەزانایانی قوبرس گۆڕدراوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنایان ئاشكراكرد كە پێكهاتووە لەتێكەڵەیەكی گۆڕدراوەكانی دێلتا و ئۆمیكرۆن و دەبێتە هۆی تووشبوون بەپەتای كۆرۆنا.
لیونتیس كۆستریكیس بەڕێوبەری تاقیگەی تەكنەلۆژیای زیندەیی و زانستی ڤایرۆسەكان لەزانكۆی قوبرس لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو گۆڕدراوە نوێیە ناوی نراوە دێلتاكرۆن و بنەمایەكی بۆهێڵی هەیە هاوشێوەی گۆڕدراوی دێلتا ، لەهەمانكاتدا چەندین تایبەتمەندی هەیە كەلەگۆڕدراوی ئۆمیكرۆندا هەیە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:47:09/01/2022