قوربانیانی كۆرۆنا لەجیهان پێنج ملیۆن و 500 هەزار كەسی تێپەڕاند


تایبەت " تەندروستی"

بەپێی دوایین ئاماری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەبارەت بەتووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمارەی تووشبوانی ئەو پەتایە لەسەرتاسەی جیهان گەیشتۆتە زیاتر لە 303 ملیۆن و 756 توشبوو.

بەپێی ئامارەكان زیاتر لەپێنج ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتی بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لەسەرتاسەری جیهاندا گیانیان لەدەست داوە و لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە زیاتر لە 248 ملیۆن كەس چاكبوونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووە.

لەسەر ئاستی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بەكۆرۆنای تێدا تۆماركراوە و زیاتر لە 60 ملیۆن تووشبوو لەو وڵاتە تۆماركراوە و زیاتر لە 858 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:33:09/01/2022