نیشانەیەكی نوێی تووشبوون بەئۆمیكرۆن ئاشكراكرا


تایبەت " تەندروستی"

ژمارەیەك زانای بەریتانی نیشانەیەكی نوێیان لەكاتی تووشبوون بەگۆڕدراوی ئۆمیكرۆن ئاشكراكرد و ئاماژەیان بەوەكرد بۆیان ڕوون بۆتەوە ئۆمیكرۆن هاوشێوەی گۆڕدراوەكانی پێشتری كۆرۆنا زەبر لەمێشكی مرۆڤ دەدات.

بەپێی وتەی ئەو زانایانە تووشبووانی گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن پێدەچێت نیشانەیەكیان لێ دەربكەوێت كەناسراوە بە ناڕوونی مێشك.

ڕۆژنامەی دەیلی ئێكسپرێس بڵاویكردەوە پێدەچێت نیشانە باوەكانی وەك كۆكە و تا و گۆڕانكاریی لەهەستی بۆنكردن و تامكردن لەكاتی تووشبوون بەگۆڕدراوی ئۆمیكرۆن دەرنەكەوێت، بەڵام پێدەچێت نیشانەی ناڕوونی مێشك دەربكەوێت لەسەر شێوەی بیركردنەوەی خاو و ناڕوون لای تووشبووان.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:51:02/01/2022