ئاگاداری بۆ دروستكردنی تاقیگەی پشكنینی كۆرۆنا لەفرۆكەخانەی سلێمانی



تایبەت " تەندروستی "

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری تاقیگە و تاقیگەی تایبەت بەشیكاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرێگەی شیكاری مۆڵیكولەر (RT- PCR) دەكات لەماوەی 7 ڕۆژ لەڕێكەوتی دەرچوونی ئەم نووسراوە سیڤی تایبەت بە كۆمپانیا و تاقیگەكانیان پێشكەشی هۆبەی گرێبەستە گشتیەكانی بەرێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بكەن بەمەبەستی هەڵسەنگاندیان بۆ بەشداری كردن لەتەندەری كاری دانانی تاقیگەیەكی تایبەت بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ covid 19 بۆ فرۆكەخانەی سلێمانی كەبەشێوەی كەمگری سنووردار ئەنجام دەدرێت.

پێویستە سیڤیەكان ئەم نووسراو و زانیاریانەی خوارەوەی تێدا بێت و نوێ بن و بەسەرنەچووبن:

1-  دەبێت كۆمپانیا و تاقیگە ئەهلیەكان تایبەتمەند بن لەبواری تاقیگەدا و مۆڵەتی پسپۆڕی پیشەییان هەبێت واتا پسپۆڕییەكە (مایكرۆبایۆلۆجی یاخود مۆڵیكوڵەر بایۆلۆجی) بێت كەلەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە پێی درابێت.
2-  كۆمپانیا پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكان بهێنێت.
3- كۆمپانیا و تاقیگە ئەهلیەكان مۆڵەتی فەرمی وەزارەتی تەندروستی بهێنن.
4- كۆمپانیا پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بهێنێت.
5- كۆمپانیا و تاقیگە ئەهلیەكان پشتگیری (فڕۆكەخانە ، ئاسایشی فڕۆكەخانە)ی سلێمانی هەبێت كەشوێنی بۆ دابین دەكات وە بۆ هەر شوێنێك كە پێشكەشی دەكات ڕەزامەندبن لەسەر كاركردنی كۆمپانیای ناوبراو یان تاقیگەی ناوبراو لەو شوێنە.

تێبینی: لەكاتی نەبوونی هەر پێداویستیەك لەم خاڵانەی سەرەوە كۆمپانیا یاخود تاقیگە دووردەخرێتەوە لەبەشداری كردنی پرۆسەكە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 1424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:10:19/12/2021