ئاگاداری بۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری بیناسازیی



تایبەت " تەندروستی"

بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لەبواری بیناسازی دەكاتەوە هەڵدەستێت بەئەنجامدانی پرۆسەی كەمگری بۆ نۆژەنكردنەوە و فراوانكردنی نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.

هەر كۆمپانیایەك ئارەزوومەندە سی ڤی خۆی پێشكەش بكات بەهۆبەی گرێبەستەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی 7 رۆژ لەڕێكەوتی بڵاوبوونەوەی ئەم بانگەوازە بەڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە:

1- پێویستە كۆمپانیا تایبەتمەند بێت لەبواری بیناسازیدا.
2- نووسراوی پشتگیری باجی دەرامەتی كۆمپانیاكانی هەبێت.
3- نووسراوی پشتگیری بەرێوبەرایەتی تۆماری كۆمپانیاكانی هەبێت.
4- پێویستیەكان لەزەرفێكی داخراودا پێشكەش بكرێن و مۆری كۆمپانیایان لەسەر بێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:20:29/11/2021