كۆمپانیای ئەسترازینكا دەرمانێكی بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا ڕاگەیاند


تایبەت " تەندروستی "

كۆمپانیای ئەسترازینكا بڵاویكرەوە ئەو دەرمانە ناوی ئیفۆ شێڵدە و پێكهاتووە لەتێكەڵەیەكی دژەتەن و بەڕێژەی لە 88% پارێزگاری دژی تووشبوون بەكۆرۆنا بۆ شەش مانگ دابین دەكات.

ئەو دەرمانە لەشێوەی دەرزیە و بەیەكجار بەكاردەهێنرێت و بەم نزیكانە دەخرێتە بازاڕەوە بۆ ئەو كەسانەی لەشیان وەڵامی ڤاكسینەكان ناداتەوە بەشێوەیەكی پێویست.

كۆمپانیای ئەسترازینكا ئاماژەی بەوەكرد بەپێی لێكۆڵینەوەكان لەسەر ئەو تووشبووانەی نیشانەكانیان مام ناوەند و سووك بووە بەكارهێنانی ئەو دەرمانە بەڕێژەی لە 88% ڕێگری دەكات لەتوندبوونەوەی نیشانەكان ئەگەر تووشبوەكە لەماوەی سێ ڕۆژ لەدەركەوتنی یەكەم نیشانە دەرمانەكە بەكاربهێنێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:02:24/11/2021