خولێكی زانستی بۆ كارمەندانی قاوشەكانی كۆرۆنا كرایەوە
تایبەت " تەندروستی "
بەسەرپەرشتی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هۆبەی ئینفێكشن كۆنتڕۆڵ خولێكی زانستی بۆ 25 كارمەند كردەوە كەتایبەت بوو بۆ خۆپارێزی و پاكژكردنەوە و پاكوخاوێن كردنەوەی كەرەستە و ئامێرە پزیشكیەكانی ناوەندە تەندروستیەكان بەتایبەت ئەو نەخۆشخانە و سەنتەرانەی تایبەت كراوە بەچارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا.
د.ڤارین تۆفیق عەباس لێپرسراوی هۆبەی ئینفێكش كۆنتڕۆڵ لەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ سایتی " تەندروستی " ڕایگەیاند: خولەكە بۆماوەی سێ ڕۆژ بوو و ئەو كارمەندانەی لەناو قاوشی نەخۆشخانەكانی تایبەتە بەچارەسەری كۆرۆنا بەشداریان كردووە بەمەبەستی فێربوون و شارەزابوون لەچۆنیەتی پاكوخاوێن ڕاگرتنی ئامێر و كەرەستە تەندروستیەكان كەبەكاردەهێنرێن لەچارەسەری تووشبوانی كۆرۆنا.
لەدوای تەواوبوونی خولەكەش بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
AM:09:58:24/11/2021