مانگی ڕابردوو 3190 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵان داخڵ كراون
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 3190 منداڵ داخڵی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری كراون لەشاری سلێمانی و 18318 منداڵی نەخۆش لەبەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
بەپێی ئامارەكە لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 582 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە و هەروەها 526 تیشك گیراوە و 413 سۆنار و 212 ئیكۆ و 31 نازور كراوە و 18 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 308
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:23:21/11/2021