لەمانگێكدا 25 حاڵەتی سووتاوی لەنەخۆشخانەی سووتاوی تۆماركراوە
تایبەت " تەندروستی "
بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لەشاری سلێمانی 25 حاڵەتی سووتاوی تۆماركراوە و هەروەها 1376 كەس سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
هاوكات لەماوەی مانگی ڕابردوودا 951 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری و 223 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری یان كردووە و 172 نەشتەرگەری گەورە و سەرووگەورە ئەنجام دراوە و هەروەها 3724 پشكنینی تاقیگەیی و 202 چارەسەری سروشتی و 47 پشكنینی تیشكی ئەنجام دراوە.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:12:21/11/2021